پێگەیەكى ئیسپانى: هالاند یانەى داهاتووى دیارى كردووە
وێستگە سپۆرت-
پێگەیەكى ئیسپانى جەختدەكاتەوە كە ئیرلینگ هالاندى نەرویجى وئەستێرەى یانەى بروسیادۆرتمۆند داهاتووى خۆى دیارى كردووە و ڕوودەكاتە یانەى ریاڵ مەدرید .
لەو بارەیەوە پێگەى ئەى بی سی مەدریدى ئیسپانى ئاماژەى بەوەكردووە كە یانەى ریاڵ مەدرید زۆر بە جدى هەوڵى گواستنەوەى هالاندى نەرویجى دەدات لە گواستنەوەكانى هاوینەدا .
ئەو پێگەیە باس لەوەش دەكات كە هالاندى ئەستێرەى دۆرتمۆند بە بەرپرسانى یانەكەى راگەیاندووە كە ئارەزووى یاریكردن دەكات بۆ یانەى شاهانە .
ئەم هەواڵە لە كاتێكدایە كە لە ماوەى ڕابردوودا مینۆ ڕایۆلاى بریكارى ئەو یاریزانە ڕایگەیاندبوو لە هاویندا هالاند یانەى بروسیادۆرتمۆند جێناهێڵێت .
PM:02:45:29/03/2020
ئهم بابهته 3992
جار خوێنراوهتهوه