بڕیاری تازه‌ی یانه‌یه‌ك ریاڵ مه‌درید وبه‌رشه‌لۆنه شۆك ده‌كات
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ناپۆلی هه‌ردوو یانه‌ی ریاڵ مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه شۆك وبێ هیوا ده‌كات و له نوێترین هه‌ڵوێستیدا ده‌یه‌وێت گرێبه‌ستی فابیان رۆیزی ئیسپانی وئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه .
ماوه‌یه‌كه یانه‌كانی ریاڵ مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه به چڕی چاودێری بارودۆخی فابیان رۆیز ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ یانه‌ی ناپۆلی وئاره‌زوویه‌كی زۆریان هه‌یه بۆ به‌ده‌ستهێنانی تواناكانی ئه‌و ئه‌ستێره 23 ساڵه .
ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه به‌رپرسانی یانه‌ی ناپۆلی ده‌یانه‌وێت به زووترین گرێبه‌ستی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ی یانه‌كه‌یان نوێ بكه‌نه‌وه و مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ده‌كه‌نه 180 ملیۆن یۆرۆ تا ئه‌وه‌ی هیچ یانه‌یه‌ك نه‌یتوانی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ واژووبكات و به هیچ جۆرێك نایه‌نه‌وێت ده‌ستبه‌رداری تواناكانی ببن.
AM:11:12:29/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 7808
جار خوێنراوه‌ته‌وه