ڕۆژنامەى ئاس: لە گواستنەوەكانى هاوینەدا ڕیاڵ مەدرید دەستبەردارى چوار یاریزان دەبێت
وێستگە سپۆرت-
ڕۆژنامەى ئاسى نزیكى یانەى ڕیاڵ مەدرید لە هەواڵێكیدا باس لە پلانى ڕیاڵ مەدرید دەكات بۆ دەستبەرداربون لە چوار یاریزانى تیپەكەى لە گواستنەوەكانى هاوینەدا .
ڕۆژنامەى ئاس دەڵێت لە گواستنەوەكانى هاوینەدا یانەى شاهانە دەستبەردارى چوار یاریزانى تیپەكەى دەبێت ، ئەوانیش گاریس بێڵى وێڵزى وجەیمس ڕۆدریگێزى كۆڵمبى و ماریانۆ دیاز و لوكاس فاسكێز .
ئاس جەختدەكاتەوە كە ئەو چوار یاریزانە لە پلانەكانى زیدان جێگەیان نابێتەوە بۆ وەرزى داهاتوو ، هاوكات یانەكە دەیەوێت بە پارەى فرۆشتنى ئەم چوار یاریزانە گرێبەستى تر بۆ یانەكە واژووبكات .
PM:07:35:28/03/2020
ئهم بابهته 11880
جار خوێنراوهتهوه