سەرۆكى یەكێتى تۆپى پێی ئەوروپى : سێ كات هەیە بۆ دەسپێكردنەوەى خولەكان
وێستگە سپۆرت-
سەرۆكى یەكێتى تۆپى پێی ئەوروپا جەختدەكاتەوە ئەگەر سەركەوتن بەسەر ڤایرۆسى كۆرۆنادا سێ وادە هەیە بۆ دەسپێكردنەوەى خولەكان .
لەمیانەى لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەى لاڕیپۆبلیكاى ئیتاڵى سیفرینى سەرۆكى یەكێتى تۆپى پێی ئەوروپى وتى : نازانین كەى ئەم باروودۆخە كۆتایی دێت و لەبەر ئەوەش ناتوانین كاتێكى دیارى كراو بۆ دەسپێكردنەوەى خولەكان دیارى بكەین .
سیرفرین دەشڵێت :لەگەڵ ئەوەشدا سێ كاتمان لە بەردەستدایە بۆ دەسپێكردنەوەى خولەكان ، كاتەكان بریتین لە نیوەى مانگى پێنج ، یاخود نیوەى مانگى شەش ، یاخود كۆتایی مانگى شەش ، بەلآم ئەگەر تا ئەوكاتە زاڵ نەبوین بەسەر ڤایرۆسەكەدا لەوەدەچێت نەتوانین خولەكان تەواو بكەین .
PM:05:17:28/03/2020
ئهم بابهته 2664
جار خوێنراوهتهوه