‌ڤایرۆسى كۆرۆنا هەڕەشە لە داهاتووى ئەستێرەیەكى گەورەى ڕیاڵ مەدرید دەكات

وێستگە سپۆرت-

ڕۆژنامەیەكى نزیكى یانەى ریاڵ مەدرید باسى دوا پێشهاتەكانى نوێكردنەوەى گرێبەستى سێرجیۆ رامۆسى كاپتن  وبەرگریكارى یانەى شاهانە ئاشكرا دەكات .

ڕۆژنامەى ماركاى ئیسپانى ئاماژەى بەوەكردووە كە لە ماوەى ڕابردوودا چەند هەوڵێكى كەم هەبووە بۆ نوێكردنەوەى گرێبەستى ئەو یاریزانە بۆ ماوەى ساڵێك بەلآم خودى یاریزانەكە ڕەتیكردۆتەوە بۆ ماوەى ساڵێك گرێبەستەكەى نوێبكاتەوەو دەیەوێت بۆ ماوەى دوو ساڵ بۆندەكەى تازە بكاتەوەو هەر لەبەر ئەمەش یانەى ریاڵ مەدرید زۆر پەلەى نەبووە لە نوێكردنەوەى گرێبەستەكەى .

ماركا دەڵێت كە بلآوبونەوەى ڤایرۆسى كۆرۆنا و ئەو لێكەوتە داراییانەى كە توشى تەواوى یانەكانى ئەوروپا و ریاڵ مەدریدش بووە ڕەنگە بۆچونى یانەى شاهانە بۆ نوێكردنەوەى گرێبەستى ئەو یاریزانە بگۆڕێت ، بە تایبەت كە رامۆس تەمەنى بەرەو 30 ساڵى هەنگاو دەنێت .
 


PM:02:32:28/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 7272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌