‌بەرشەلۆنە ڕێگرى لە گرێبەستێكى گەورەى ڕیاڵ مەدرید كردووە لەمانگى دوودا

وێستگە سپۆرت-

رۆژنامەیەكى نزیكى یانەى بەرشەلۆنە جەختدەكاتەوە لە مانگى ڕابردوو ریاڵ مەدرید لەگەڵ بریكارى ئەستێرەیەكى گەورە گتووگۆى كردووە بەلآم بەرشەلۆنە دۆخەكەى لە یانەى شاهانە تێكداوە .

لەو بارەیەوە رۆژنامەى سپۆرتى كەتەلۆنى ئاشكرا دەكات كە پیرێزى سەرۆكى یانەى ریاڵ مەدرید گفتووگۆى لەگەڵ بریكارەكەى لاوتارۆ مارتینێزى ئەرجەنتینى وهێرشبەرى یانەى ئینتەرمیلان كردووە تا ئەوەى ڕووبكاتە یانەى شاهانە .

ڕۆژنامەكە ئاماژەى بەوەشكردووە كە یانە كەتەلۆنییەكە بەمەى زانیوە ڕاستەوخۆ قسەى لەگەڵ لاوتارۆ كردووە تا پەشیمانى بكاتەوەو ڕوونەكاتە یانەى شاهانە .

گواستنەوەى لاوتارۆ مارتینێز یەكێكە لە ئامانجە سەرەكییەكانى یانە كەتەلۆنییەكە لە گواستنەوەكانى هاوینەدا .
 


PM:02:01:28/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 19168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌