‌ریڤاڵدۆ پاش 18 ساڵ نهێنى گۆڵەكەى رۆناڵدینهۆ لە سیمان ئاشكرا دەكات

وێستگە سپۆرت-

لە نوێترین لێدوانیدا ریڤاڵدۆى ئەستێرەى پێشووى یانەى بەرشەلۆنە وهەڵبژاردەى بەڕازیل نهێنى ئەو گۆڵە ئاشكرا دەكات كە رۆناڵدینهۆ لە مۆندیالى 2002 لە سیمانى گۆڵپارێزى ئینگلتەرا تۆمارى كرد .

لە میانەى لێدوانێكیداریڤاڵدۆلەسەر گۆڵەكەى رۆناڵدۆینهۆ وتى : لە مۆندیالى 2002 توانیمان بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە هەڵبژاردەى ئینگلتەرا ببینەوە .

ریڤاڵدۆ دەشڵێت : لە یارییەكەدا رۆناڵدینهۆ گۆڵێكى مێژووى تۆماركرد لە سیمانى گۆڵچى ئینگلتەرا بە لێدانى ڕاستەوخۆ .

ریڤاڵدۆ دەشڵێت دواى یارییەكە چومە لاى رۆناڵدینهۆ وپێم وت نهێنى ئەم گۆڵە چى بوو رۆناڵدینهۆ لە وەلآمدا وتى : پێش یارییەكە خوێندنەوەم بۆ سیمان كردبوو كە لە كاتى لێدانى ڕاستەوخۆ دوو هەنگاو دێتە پێش ، بۆیە بڕیارمدا بەشێوەیەكى چاوەڕواننەكراو تۆپەكە بۆ گۆڵ لێبدەم .
 


PM:11:00:26/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 3376 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری