‌گواردیۆلا بە نیازى ئەستێرەیەكى چاوەڕاوننەكراوى ریاڵ مەدریدە

وێستگە سپۆرت-

پیپ گواردیۆلاى ئیسپانى و راهێنەرى یانەى مانچستەرسیتى ئینگلیزى ئارەزووى بە دەستهێنانى تواناكانى جیمس رۆدریگێزى كۆڵمبى وئەستێرەى یانەى ریاڵ مەدرید دەكات .

لەو بارەیەوە پێگەى تریباڵ فوتبۆڵى بەڕیتانى ئاماژەى بەوەكردووە كە  پیپ گواردیۆلاى راهێنەرى یانەى مانچستەرسیتى داواى لە بەرپرسانى یانەكەى كردووە كە پەلە بكەن لە پێناو گرێبەستكردن لەگەڵ جەیمس رۆدریگێزى ئەستێرەى یانەى ریاڵ مەدرید .

ئەو پێگەیە باس لەوەش گواردیۆلا سەرسامە بە تواناكانى ئەو ئەستێرە كۆڵمبیە وئارەزووى گواستنەوەى دەكات لە گواستنەوەكانى هاوینەدا .

جێگەى ئاماژەیە زیدانى راهێنەرى یانەى شاهانە جەیمس رۆدریگێزى لە دەرەوەى پلانەكانى داناوە.
 


PM:08:54:25/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 3248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری