‌بەرشەلۆنە دەچێتە كێبڕكێیەكى ئاڵۆز بۆ بە دەستهێنانى ئەستێرەیەك

وێستگە سپۆرت-

یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى دەچێتە كێبڕكێی یانە گەورەكانى ئەوروپا و بە تایبەت یانەى لیڤەرپوڵ بۆ بەدەستهێنانى تواناكانى تیمۆ ڤێرنێرى هێرشبەرى لایبزیك .

پێگەى زە ئەتلەتیكى ئینگلیزى ئاماژەى بەوەكردووە كە بەرپرسانى یانەى بەرشەلۆنە هەوڵەكانى خۆیان لە پێناو گواستنەوەى ڤێرنێر دەستپێكردووە ودەیانەوێت بیكەنە جێگرەوەى لویس سوارێز و ئامادەن لە هاویندا گرێبەستى فەرمى پێشكەش بكەن بێ ئەوەى بڕى گرێبەستەكە ئاشكرا بكەن .

یانەى بەرشەلۆنە دەبێت لە گواستنەوەى ڤێرنێر كێبڕكێ لەگەڵ یانەى لیڤەرپوڵ بكات چونكە ئەو یانەیەش ئارەزوویەكى زۆرى هەیە بۆ گواستنەوەى .
 


PM:02:38:27/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 18736 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌