‌بریكارەكەى بنزیمە هەواڵێكى گرنگى لە بارەى ئەو ئەستێرەیەوە بڵاو كردەوە

وێستگە سپۆرت-

بریكارەكەى كەریم بنزیمەى فەڕەنسى و هێرشبەرى یانەى ریاڵ مەدرید جەختدەكاتەوە كە ئەو یاریزانە گرێبەستەكەى لەگەڵ یانەكەى نوێكردۆتەوە .

گرێبەستى كەریم بنزیمە لەگەڵ یانەى ریاڵ مەدرید لە هاوینى 2021 كۆتایی دەهات .

لە لێدوانێكیدا بۆ ئێزگەى مۆنتى كارلۆى فەڕەنسى كەریم جزیرى بەڕێوەبەرى كارەكانى كەریم بنزیمەى فەڕەنسى جەختدەكاتەوە كە بە شێوەیەكى فەرمى یانەى ریاڵ مەدرید گرێبەسى  ئەو هێرشبەرە فەڕەنسییەیان تا ساڵى 2022 نوێكردۆتەوە ، بەلآم بۆ دەزگاكانى راگەیاندن ئاشكرایان نەكردووە .

بریكارەكەى بنزیمە دەشڵێت : ئەو هێرشبەرە خۆشەویستییەكى زۆرى بۆ ریاڵ مەدرید هەیە ، ئەگەرچى تا ئێستاش لیۆن لە دڵى دایە .
 


AM:11:24:27/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 4792 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌