لێدوانى گواردیۆلا لەسەر بردنەوە گرنگەكەیان لە ریاڵ مەدرید
وێستگە سپۆرت-
پیپ گواردیۆلاى ئیسپانى و راهێنەرى یانەى مانچستەرسیتى خۆشحاڵى خۆى بە بردنەوەكەیان لە یانەى ریاڵ مەدرید نیشان دەدات و دەشڵێت هەموو شتێك كۆتایی نەهاتووە .
لە پاش یارییەكە و لە كۆنگرەیەكى رۆژنامەوانیدا گواردیۆلا وتى: بڕیارماندا بێ هێرشبەرى سەرە ڕم یارى بكەین ئەمەش بەهۆى شێوازى یاریكردنى ریاڵ مەدریدەوە .
گواردیۆلا وتیشى : یاریگامان بۆ ریاڵ مەدرید كردەوەو وتۆپمان بردە لاكان وئەمەش سودى پێگەیاندین وتوانیما ئەنجامەكە راست بكەینە و بردنەوەش بەدەست بهێنین .
گواردیۆلا لە درێژەى قسەكانى بەردەوام دەبێت و دەڵێت راستە بە ئەنجامێكى باش هاتینە دەرەوە لە یاریگاى سانتیاگۆ ، بەلآم هەموو شتێك كۆتایی نەهاتووە وهێشتا 90 خولەك ماوە .
لە كۆتایشدا ئەو راهێنەرە ستایشى دى برۆینى كرد و وتى بەسەركەوتووى چووە سەر تۆپەكە و لێدانە سزاكەى جێبەجێ كرد بێگومان ئەو یەكێكە لە باشترین یاریزانەكان .
AM:10:43:27/02/2020
ئهم بابهته 12864
جار خوێنراوهتهوه