كاردانەوەى زیدان پاش شكستەكەیان بەرامبەر مانچستەرسیتى
وێستگە سپۆرت-
زەینەدین زیدانى فەڕەنسى و راهێنەرى ریاڵ مەدرید جەختدەكاتەوە كە هیچ بژاردەیەكیان لە بەردەستدا نیە جگە لە سەركەوتن لە یارى گەڕانەوەدا وهاوكات هۆكارى یارینەكردنى كروسیش ئاشكرا دەكات .
لە پاش شكستەكەیان بەرامبەر مانچستەرسیتى و لە كۆنگرەیەكى رۆژنامەوانیدا زیدان وتى: ئێمە زۆر غەمبارین بەم شكستە ، بەلآم هیوامان لەدەست نەداوەو 90 خولەكمان لە بەردەمدا ماوە تا ئەوەى قەرەبوو بكەینەوە .
زیدان وتیشى: ئەوەى ئەمڕۆ ڕویدا بەشێكە لە تۆپى پێ ، هەتا ئەگەر سەركەوتنیشمان تۆمار بكردایە شتەكان یەكلایی نەدەبونەوە چونكە هێشتا یارى گەڕانەوە ماوە .
زیدان لە درێژەى قسەكانیدا وتى: ئێمە بە شێوەیەكى باش یاریمان كرد و ، دەچینە یاریگاى ئیتیحاد و بۆ بردنەوە دەجەنگین .
لە كۆتایشدا لەسەر یارینەكردنى تۆنى كروس ئەو راهێنەرە وتى: یارینەكردنى كروس تەنها بڕیارێكى هونەرى بوو .
AM:10:28:27/02/2020
ئهم بابهته 8140
جار خوێنراوهتهوه