‌هەواڵێكى زۆر ناخۆش بۆ هاندەرانى بایرن میونخ پاش یارییەكەى چێڵسى

وێستگە سپۆرت-

یانەى بایرن میونخ هەواڵێكى ناخۆشى دایە هاندەرانى یانەكەى بە پێكانى لیڤاندۆڤسكى پۆڵندى وهێرشبەرى یانەكەیان .

لە بەیاننامەیەكى فەرمیدا یانەى بایرن میونخ ئاماژەى بەوە كردووە كە لیڤاندۆڤسكى هێرشبەرى یانەكەیان دووچارى شكان هاتووە لە قاچى چەپیدا لە یارییەكەیان بەرامبەر یانەى چێڵسى.

هەر لە بەیاننامەكەدا یانە باڤارییەكە باسى ئەوەشى كردووە كە بە ئەگەرێكى زۆر ئەو هێرشبەرە بۆ ماوى چوار هەفتە لە یاریگاكان

دووردەكەوێتەوە بەمەش بۆ یاری گەڕانەوەى یانەكەى بەرامبەر چێڵسى ناتوانێت یارى بكات كە لە 19 مانگى سێ یارییەكە ئەنجام دەدرێت .
 


PM:08:25:26/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 2116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌