‌فەرمى.. بەرشەلۆنە ئەستێرەیەكى لە دەستدا بۆ یارى كلاسیكۆ

وێستگە سپۆرت-

بە فەرمى یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى تواناكانى سێرجى رۆبێرتۆى ئیسپانى وبەرگریكارى یانەكەى لە دەستدا بۆ یارى كلاسیكۆ.

بڕیارە رۆژى یەكشەممەى داهاتوو لە یارییەكانى هەفتەى 26ى خولى یانەكانى ئیسپانیا یانەى بەرشەلۆنە ببێتە میوانى یانەى ریاڵ مەدرید .

لە بەیاننامەیەكى فەرمیدا یانەى بەرشەلۆنە ئاماژەى بەوە كردووە كە بەهۆى پێكان لە ماسولەكەكانى رانى راستیدا سێرجى رۆبێرتۆ بۆ دوو تا سێ هەتە لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە .

بەمەش ئەو یاریزانە لە یارى چونى قۆناغى 16ى خولى یانە پاڵەوانەكان و یارى كلاسیكۆش لە یەكشەممەى داهاتوو ناتوانێت ئامادە بێت .
 


PM:07:17:23/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 17784 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری