ڤیدیۆ.. فیۆرنتینا و میلان بە گۆڵێك بەرامبەر بوون
وێستگە سپۆرت-
هەردوو یانەى فیۆرنتینا ومیلان بە گۆڵێك بەرامبەر بوون و یەكى تەنها خاڵێكى یارییەكەیان پێبڕا.
لە یارییەكانى هەفتەى 25ى خولى یانەكانى ئیتاڵیا یانەى فیۆرنتینا میواندارى میلانى كرد . تایمى یەكەمى یارییەكە بێ گۆڵ وبەخاوێنى كۆتاییهات .
لە تایمى دووەمدا ولەخولەكى 56 ریبیچ گۆڵێكى بۆ میلان تۆماركرد. بەلآم لەخولەكى 85 یۆلیجار بە لێدانى سزا گۆڵى بەرامبەرى بۆ فیۆرنتینا تۆماركردەوەو یارییەكەش هەر بەو یەكسانیە كۆتاییهات .
بەو ئەنجامە خاڵەكانى میلان بووە 37 خاڵ وبە كاتى لە پلەى حەوتەمدایە.
AM:12:53:23/02/2020
ئهم بابهته 1568
جار خوێنراوهتهوه