‌ڤیدیۆ.. یۆڤانتۆس لە سپالی بردەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەی یۆڤانتۆس بردنەوەیەكی قورسی تۆماركردو 2-1 لە سپالی بردەوە .

لە هەفتەی 25ی خولی ئیتاڵیدا یۆڤانتۆس بووە میوانی سپال .  لە خولەكی 39 رۆناڵدۆ گۆڵی یەكەمی بۆ خانمە پیرەكە تۆماركرد و  لەخولەكی 60 ئارۆن رامسی گۆڵی دووەمی بۆ یۆڤی زیادكرد .دوای نۆ خولەك پیتانگابە لێدانی سزا گۆڵێكی بۆ سپال تۆماركرد .

بەو بردنەوەیە خاڵەكانی یۆڤانتۆس بووە 60 خاڵ ولە پلەی یەكەمدایە .


PM:10:01:22/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 1516 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌