‌ڤیدیۆ.. بە سوپەرهاتریكی مێسی بەرشەلۆنە لە ئیباری بردەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەی بەرشەلۆنە گۆڵبارانی یانەی ئیباری كرد و مێسیش سوپەر هاتریكی تۆماركرد 

لە یارییەكانی هەفتەی 25ی خولی یانەكانی ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای كامپنۆ میوانداری یانەی ئیباری كرد ، لە خولەكەكانی 14 و37 و40 مێسی هاتریكی لە یارییەكە تۆماركرد  و تایمی یەكەم بەو سێ گۆڵە كۆتاییهات .

لە تایمی دووەمدا و لەخولەكی 87 مێسی گۆڵی چوارەم ی بەرشەلۆنە و سوپەر هاتریكی خۆی لە یارییەكەدا تۆماركرد ، لە دوای دوو خولەك ئارسەر میلۆ گۆڵی پێنجەمی بۆ  یانە كەتەلۆنییەكە تۆماركرد و یارییەكەش هەر بەو ئەنجامە لە سودی بلۆگرانا كۆتاییهات .

بەو بردنەوەیە خاڵەكانی بەرشەلۆنە بووە 55 خاڵ بە كاتی چووە پلەی یەكەمی ریزبەندی




PM:08:20:22/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 2248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌