‌گرێبەستێكی خەیاڵی و چاوەڕواننەكراو لە بەرشەلۆنەوە بۆ ئەستێرەیەك

وێستگە سپۆرت-

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی گرێبەستێكی گەورە وچاوەڕواننەكراو پێشكەشی یانەی ئینتەرمیلان دەكات بۆ گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێزی هێرشبەری ئەو یانە ئیتاڵیە .

نیكۆلا شیرای رۆژنامەنوسی تایبەتمەند بە بازاری گواستنەوەی ئیتاڵیا لە هەواڵێكیدا گرنگدا باس لەوە دەكات كە یانەی بەرشەلۆنە گرێبەستێكی خەیاڵی بۆ گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێز ئامادە كردووە لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوو .

ئەو رۆژنامەنوسە  باس لەوە دەكات كە یانەی  بەرشەلۆنە 110 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێز ئامادە كردووە بە موچەی هەفتانەی حەوت ملیۆن یۆرۆ  ودەیەێت لە گواستنەوەكانی هاوینەدا ئەو هێرشبەرە ئەرجەنتینیە بگوازێتەوە ریزەكانی .


PM:05:19:22/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 24600 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری