چاوەڕواننەكراو.. بەرشەلۆنە دەیەوێت سود لە سزاكەی مانچستەرسیتی وەربگرێت وئەستێرەیەك بگوازێتەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت سود لە سزاكەی یانەی مانچستەر سیتی وەربگرێت و گرێبەست لەگەڵ بێرناردۆ سێلڤای پورتوگالی ئەستێرەی هێڵی پێشەوەی یانەی مانچستەرسیتی واژوو بكات .
لە ماوەی رابردوودا یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا بۆ ماوەی دوو وەرز سزای یانەی مانچستی سیتی دا بە بەشدارینەكردنی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا .
پێگەی لی 10 سپۆرتی فەڕەنسی ئاماژەی بەوە كردووە كە بەرپرسانی بەرشەلۆنە چاویان لە تواناكانی بێرناردۆ سێلڤای پورتوگالیەو دەیانەوێت سود لە دۆخی یانەكە وەربگرن و گرێبەستی لەگەڵ واژووبكەن لە هاوینی داهاتوو.
جێگەی ئاماژەیە ئەگەر سزاكە بەسەر مان سیتی بە تەواوی جێگیر بێت ئەگەری هەیە چەندین ئەستێرەی ئەو یانەیە یانەكەیان جێبهێڵن .
PM:12:08:22/02/2020
ئهم بابهته 18668
جار خوێنراوهتهوه