‌وێنە: زیدان لیستى یاریزانەكانى بۆ یارییەكەى لیڤانتى ئاشكرا كرد و حەوت یاریزانى دووخستەوە

وێستگە سپۆرت-

زەینەین زیدانى فەڕەنسى و راهێنەرى یانەى ریاڵ مەدرید لیستى یاریزانەكانى بۆ یارییەكەى لیڤانتى ئاشكرا كرد كە بە بڕیارە سبەى لە میانەى یارییەكانى هەفتەى  25ى خولى یانەكانى ئیسپانیا كاتژمێر 11ى شەو ببێتە میوانى ئەو یانەیە .

زیدان لیستەكەى ئاشكرا كرد هەریەكە لە لوكاس فاسكێز و جەیمس رۆدریگێز گەڕاونەتەوە لیستەكە .

زیدان حەوت یاریزانى دوورخستۆتەوە ، بەهۆى پێكانەوە ماریانۆ دیاز و ئەسینسیۆ  یارى ناكەن و بە هۆكارى هونەریش گاریس بێڵ و ناچۆ ورۆدریگۆ گۆس و لوكا یۆڤیج و ئیبراهیم دیاز بەشدارى ناكەن .
 


PM:07:33:21/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 12808 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری