‌بەرشەلۆنە گرێبەست لەگەڵ هێرشبەرێكى چاوەڕواننەكراو واژوو دەكات لە ئەگەرى رێكنەكەوتن لەگەڵ لاوتارۆ

وێستگە سپۆرت-

یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى گرێبەست لەگەڵ ماورۆ ئیكاردى ئەرجەنتینى وهێرشبەرى یانەى پاریس سانجێرمان واژوو دەكات لە ئەگەرى شكستهێنان لە گواستنەوەى لاوتارۆ مارتینێزى هێرشبەرى ئینتەرمیلان .

رۆژنامەى تۆتۆ سپۆرى ئیتاڵى ئاماژەى بەوە كردووە كە بەرپرسانى بەرشەلۆنە لە بیرى ئەوەدان كە ئەگەر لە گواستنەوەكانى هاوینى داهاتوو شكستیان هێنا لە گواستنەوەى لاوتارۆ مارتینێز ئەوا گرێبەست لەگەڵ ئیكاردى هێرشبەرى ئینتەرمیلان دەكەن كە لە ئێستادا بە خواستن یارى بۆ یانەى پاریس سانجێرمان دەكات.

جێگەى ئاماژەیە كۆنتى تواناكانى ئیكاردى ناوێت و یانەى پاریس سانجێرمانیش بڕیارى كۆتایی سەبارەت بە گواستنەوەى ئەو یاریزانە نەداوە.
 


PM:07:20:20/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 11288 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌