ریاڵ مەدرید ئەستێرەیەك شۆك دەكات و پارەیەكى كەمى بۆ تەرخان دەكات
وێستگە سپۆرت-
یانەى ریاڵ مەدردى ئیسپانى پۆڵ پۆگباى فەڕەنسى وئەستێرەى یانەى مانچستەر یونایتد شۆك دەكات و پارەیەكى كەمى بۆ تەرخان دەكات لە گواستنەوەكانى هاوینى داهاتوو .
لەو بارەیەوە رۆژنامەى زەسەنى بەڕیتانى ئاماژەى بەوە كردووە كە یانەى ریاڵ مەدرید ئامادە نییە زیاتر لە 50 ملیۆن پاوەند بداتە یانەى مانچستەریونایتد بۆ گواستنەوەى پۆگبا لە هاوینى داهاتوو .
رۆژنامەكە باس لەوەش دەكات كە یانەى مانچستەریونایتد دەیەوێت لە فرۆشتنیدا 150 ملیۆن پاوەندى دەسبكەوێت .
جێگەى ئاماژەیە چارەنوسى پۆگبا لەگەڵ یانەكەى ڕوون نییە ولە ماوەى رابردووشدا مینۆ رایۆلاى بریكارەكەى وتبوى لە كۆتایی وەرز بڕیار لەسەر داهاتووى دەدەین .
AM:11:51:20/02/2020
ئهم بابهته 17384
جار خوێنراوهتهوه