ئاگادارى كاردانەوە سەرنجڕاكێشەكەى مۆرینهۆ بوون لەسەر شكستەكەیان
وێستگە سپۆرت-
جۆزێ مۆرینۆى پورتوگالى و راهێنەرى یانەى تۆتنهام لە دواى شكستەكەیان بەرامبەر لایبزیك لێدوانێكى سرنجراكێشى دا .
شەوى رابردوو یانەى لایبزیك بە گۆڵێكى بێ وەلآم شكستى بە تۆتنهام هێنا .
لە پاش یارییەكە و لە كۆنگرەیەكى رۆژنامەوانیدا مۆرینهۆ وتى: لۆكاس مۆرا وڤێرتۆگن و لۆسیلسۆ ماندوون سێ رۆژ پشوو بۆ هەمووتان .
مۆرینهۆ وتیشى : ئێمە تەنها یەك هێرشبەرمان هەیە لەسەر كورسى یەدەك كە ەویش مەشقەكانى ئەنجامنەداوەو دۆخ ئێمە وەكو لیڤەرپوڵە بێ فێرمینهۆ وصەح و مانى ، بەلآم ئەوان دەتوانن سود لە تواناكانى ئۆریگى وەربگرن .
لە كۆتایشدا لە بارەى توڕەبونەكەى دەلى ئالییەوە مۆرینۆ وتى: دڵنیام لەوە توڕە بوو كە نەیتوانى ئاستى پێویست پێشكەش بكات .
AM:11:01:20/02/2020
ئهم بابهته 3324
جار خوێنراوهتهوه