‌رۆژنامەى مۆندۆ: بەرشەلۆنە گرێبەستێكى ئەنجامدا و بەیانى بە فەرمى رایدەگەیەنێت

وێستگە سپۆرت-

 

رۆژنامەى مۆندۆ دیپۆرتیڤۆى كەتەلۆنى ونزیكى یانەى بەرشەلۆنە جەختدەكاتەوە كە یانەى بەرشەلۆنە لەگەڵ لیگانێس گەیشتۆتە رێكەوتن بۆ گواستنەوەى مارتین برایسوایتى دانیماركى و هێرشبەرى ئەو یانەیە .

 مۆندۆ باس لەوە دەكات كە یەكێتى تۆپى پێی ئیسپانیا پەیوەندى بە بەرپرسانى لالیگاوە كردووە و پێی راگەیاندوون كە ئەوان ئامادەن مەرجى هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستى برایسوایت بدەنە یانەى لیگانێس كە 18 ملیۆن یۆرۆ.

لە كۆتایشدا مۆندۆ باس لەوە دەكات كە بە فەرمى سبەى بەرشەلۆنە ئەو هێرشبەرە 28 ساڵە بە دەزگاكانى راگەیاندن دەناسێنێت.
  

 


PM:07:21:19/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 11984 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری