‌كەسێكى گرنگى بەرشەلۆنە دەستى لە كاركێشایەوە

وێستگە سپۆرت-

مونتسیرات فۆتنى بەڕێوەبەرى دارايى بەرشەلۆنە دەستى لە كاركێشایەوەو یەكى مانگى سێ بە فەرمى دەستلەكاركێشانەوەكەى رادەستى یانەكە دەكات .

رۆژنامەى ئاسى ئیسپانى وئێزگەى كادینا سێر ئاماژەیان بەوە كردووە كە بەهۆى نا شەفافى لە داهاتى یانەكە مۆنتسیرات فۆنتى بەرپرسى دارایی یانەكە دەستى لە كارەكەى كێشاوەتەوەو  بە فەرمیش یەكى مانگى سێ دەستلەكاركێشانەوەكەى دەداتە یانەكە .

ماوەیەكە ئیدارەى بەرشەلۆنە گرژی و ئالۆزییەكى زۆرى تێكەوتووە و هەر ئەمەش وایكردووە كە ئێوارەى ئەمڕۆ یانەكە كۆبونەوەیەكى چارەنوسساز ئەنجام بدات .
 


PM:02:27:19/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 19376 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری