‌بڕیارێكى نوێی زیدان سەبارەت بە هازارد ئاشكرا دەبێت

وێستگە سپۆرت-

بڕیارێكى نوێی زەینەدین زیدانى فەڕەنسى وراهێنەرى یانەى ریاڵ مەدرید سەبارەت بە ئیدین هازاردى بەلجیكى وئەستێرەى یانەكەى ئاشكرا دەبێت و ئەو راهێنەرە نایەوێت سەركێشى بە و ئەستێرە بەلجیكیەوە بكات.

چەند سەرچاوەیەكى نزیكى یانەى ریاڵ مەدرید ئاماژەى بەوە كردووە كە زیدان نایەوێت لە یارى داهاتووى تیپەكەى بەرامبەر یانەى لیڤانتى بە شێوەیەكى سەرەكى یارى بە هازاردى ئەستێرەى یانەكەى بكات . 

هۆكارى ئەم بڕیارەى زیدانیش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئەو راهێنەرە دەیەوێت ئەو ئەستێرە بەلجیكیە بە باشترین شێوە بۆ یارییەكەى مان سیتى لە خولى یانە پالەوانەكانى ئەوروپا وكلاسیكۆى ئیسپانیا ئامادە بێت .  
 


PM:12:17:19/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 14696 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌