‌فەرمی.. ریاڵ مەدرید ئەستێرەیەكی بە دەزگاكانی راگەیاندن ناساند

وێستگە سپۆرت-

بە شێوەیەكی فەرمی یانەی ریاڵ مەدرید رینیر جیسۆس كارڤالیۆی بەرازیلی بە دەزگاكانی راگەیاندن ناساند  وگرێبەستی فەرمی لەگەڵ واژووكرد.

لەبارەگای سەرەكی یانەكە بەئامادەبونی پیرێزی سەرۆكی یانەكە و راگەیاندنەكانی ئیسپانیا بەشێوەیەكی فەرمی ریاڵ مەدرید جیسۆس رینێری بەرازیلی ئەستێرەی فلامینگۆی بەراگەیاندنەكان ناساند بەگرێبەستێك تا هاوینی 2026 كەبەرامبەر 30 ملیۆن یۆرۆ لەگواستنەوەی زستانەدا ئەم گرێبەستەی واژو كردبوو.

جێی ئاماژەیە رینێز ناتوانێت لەیاریەكانی وەرزی ئەمساڵەوە بەشداری لەگەڵ تیمی یەكەمی یانەكەدا بكات و راستەوخۆ تا كۆتایی وەرز لەگەڵ تیمی كاستیا ئامادەیی دەبێت و لەوەرزی داهاتووش پەیوەندی بەتیپی یەكەمی یانەكەوە دەكات.


PM:09:53:18/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 5084 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری