‌رۆژنامەى ماركا هەواڵێكى گرنگ لەسەر بەرشەلۆنە و مێسى بڵاو دەكاتەوە

وێستگە سپۆرت-

رۆژنامەى ماركاى ئیسپانى جەختدەكاتەوە كە تا ئێستاش مێسى لە كارگێڕى یانەكەى نیگەرانەو هەر ئەمەش وایكردوە كە بارتۆمیۆى سەرۆكى  یانەكە هەوڵى كۆبونەوەیەك بدات لەگەڵ تەواوى یاریزانەكاندا .

رۆژنامەى ماركا ئاماژە بەوە دەكات كە مێسى هێشتا نیگەرانە لە  لێدوانەكانى ئەبیداڵ وئاسودە نییە لە یانەكەى .

 لاى خۆشییەوە رۆژنامەى مۆندۆ دیپۆرتیڤۆى كەتەلۆنى ئاماژەى بەوە كردووە كە بارتۆمیۆى سەرۆكى یانەكە دەیەوێت كۆبونەوەیەك بە یاریزانەكان بكات وهەموو كێشەكان كۆتایی پێبهێنێت .
 


PM:03:11:18/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 6360 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌