‌بەرشەلۆنە لەگەڵ جێگرەوەی دیمبیلی گەیشتۆتە رێكەوتن

وێستگە سپۆرت-

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لەگەڵ یانەی لیگانێس گەیشتۆتە رێكەوتن بۆ گواستنەوەی مارتن بریسویتی دانیماركی و هێرشبەری ئەو یانەیە . 

رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی ونزیكی یانەی بەرشەلۆنە ئاماژەی بەوە كردووە كە بەرپرسانی بەرشەلۆنە لەگەڵ لیگانێس گەیشتونەتە رێكەوتن وئامادەییان نیشانداوە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە بدەنە ئەو یانەیە كە 18 ملیۆن یۆرۆیە .

ئەو سەرچاوەیە باس لەوەش دەكات كە بەرشەلۆنە بۆ ماوەی سێ وەرزگرێبەست لەگەڵ بریسویتی دانیماركی واژوو دەكات تا 2023.

ئەو یاریزانە لە مانگی یەكی 2019 لە یانەی میڵدزبڕەوە بە خواستن ڕویكردە یانەی لیگانێس وبەهۆی ئەو ئاستە بەرزەشەوە كە پێشكەشی كرد لە هاوینی ئەمساڵ لیگانێس بە پێنج ملیۆن یۆرۆ بە یەكجاری گواستیەوە ریزەكانی. 
 




AM:11:19:18/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 23952 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌