‌كاڵچۆ میركاتۆ: ئەستێرەیەكى یۆڤانتۆس نزیكە لە جێهێشتنى یانەكەى و بەرشەلۆنە پاڵێوراوە بۆ گواستنەوەى

وێستگە سپۆرت-

پێگەى كاڵچۆ میركاتۆى تایبەت بە گواستنەوەى یاریزانان جەختدەكاتەوە كە ماتیاس دى لێختى هۆڵندى و بەرگریكارى یانەى یۆڤانتۆس نزیكە لە جێهیشتنى یانەكەى ویانەى بەرشەلۆنەش پاڵێوراوى سەرەكییە بۆ بە دەستهێنانى تواناكانى.

پێگەكە باس لەوە دەكات كە دى لێخت لە ژێر سەرپەرشتى سارى راهێنەرى یانەكە هەست بە ئاسودەیی ناكات و لە ئاستى خۆشى ڕازى نییە . 

لە كۆتایشدا پێگەكە باسى ئەوەشى كردووە كە گەڕانەوەى كیلینی بەرگریكار پێگەى ئەو بەرگریكارە هۆڵندییە دەخاتە مەترسییەوە  ولە ئەگەرى رۆشتنیشى بەرشەلۆنە نزیكترین یانەیە بۆ گواستنەوەى چونكە هاوینى رابردووش هەوڵێكى زۆرى بۆ دا .
 


PM:12:30:17/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 23324 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌