‌بەرشەلۆنە لاوتارۆ مارتینێز شۆك دەكات

وێستگە سپۆرت-

یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى لاوتارۆ مارتینێزى ئەرجەنتینى  و هێرشبەى یانەى ئینتەرمیلان شۆك دەكات و ئامادە نیە مەرجى هەڵوەشاندنەوەى بۆندەكەى بداتە ئینتەرمیلان .

لەو بارەیەوە رۆژنامەى سپۆرت كەتەلۆنى ونزیكى یانەى بەرشەلۆنە جەختدەكاتەوە كە بەرپرسانى یانە كەتەلۆنییەكە رەتیدەكەنەوە بڕى 111 ملیۆن یۆرۆ بدەنە یانەى ئینتەرمیلان لە پێناو گواستنەوەى لاوتارۆ مارتینێز كە مەرجى هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەكەیەتى . 

رۆژنامەكە باس لەوەش دەكات بەرشەلۆنە دەیەوێت شوێنگرەوەیەك بۆ سوارێز بگوازێتەوە ، بەم لەبەرامبەردا ناشیەوێت پارەیەكى زۆر خەرج بكات .

لە ماوەى رابردووشدا چەند هەواڵێكى تر بلآو بوەوە كە گوایە یانەى ئینتەرمیلان لەبەرامبەر گریزمان لاوتارۆ مارتینێز دەداتە بەرشەلۆنە .
 


AM:11:56:17/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 21384 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌