ڤیدیۆ.. لازیۆ شكستى بە ئینتەرمیلان هێنا
وێستگە سپۆرت-
یانەى لازیۆ لە یاریگاى خۆى شكستى بە ئینتەرمیلان هێنا و بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێی بردەوە .
لە هەفتەى 24ى خولى ئیتاڵى یانەى لازیۆ لە یاریگاى خۆى میواندارى یانەى ئینتەرمیلانى كرد . لە تایمى یەكەمدا ولەخولەكى 44 ئاشلى یۆنگ گۆڵێكى ئینتەرمیلان تۆماركرد و تایمى یەكەم بەو تاكە گۆڵە كۆتاییهات .
لە تایمى دووەمدا و لە خولەكى 50 ئیمۆبیلى گۆڵى یەكسانى بۆ لازیۆ تۆماركردەوە بە لێدانى سزا ، واتر ولەخولەكى 69 سافیچ گۆڵى دووەمى بۆ لازیۆ تۆماركرد و یارییەكەش هەر بەو ئەنجامە كۆتایهات.
بەو بردنەوەیە خاڵەكانى لازیۆ بووە 56 خاڵ ولە پلەى دووەمى ریزبەندى دایە وئینتەریش 54 خاڵى هەیە ولە پلەى سێیەمدایە .
AM:01:17:17/02/2020
ئهم بابهته 4668
جار خوێنراوهتهوه