ڤیدیۆ.. ریاڵ مەدرید دوو خاڵى گرنگى لەدەستدا
وێستگە سپۆرت-
یانەى ریاڵ مەدرید دوو خاڵى گرنگى لە دەستدا ولە یاریگاى خۆى لەگەڵ سێلتافیگۆ بە دوو گۆڵ یەكسان بوو .
لە هەفتەى 24ى خولى یانەكانى ئیسپانیا یانەى ریاڵ مەدرید لە یاریگاى خۆى میواندارى یانەى سێلتافیگۆى كرد . لە خولەكى حەوت سمۆلۆف گۆڵى یەكەمى بۆ سێلتافیگۆ تۆماركرد و تایمى یەكەم بەو تاكە گۆڵە كۆتاییهات .
لە تایمى دووەمدا ولە خولەكەكانى 52 و65 تۆنى كروس ورامۆس دوو گۆڵیان بۆ یانەى شاهانە تۆمار كرد كە ئەوەى رامۆس بە لێدانى سزا بوو ، بەلآم لەخولەكى 85 سانتیاگۆ مینا گۆڵى دووەم و یەكسانى بۆ سێلتافیگۆى میوان تۆماركردەوە و یارییەكەش هەر بەو یەكسانییە كۆتاییهات.
بەو ئەنجامە خاڵەكانى ریاڵ مەدرید بووە 53 خاڵ ولە پلەى یەكەمدایە بە جیاوازى خاڵَێك لە پێش بەرشەلۆنەى دووەمەوە.
AM:01:04:17/02/2020
ئهم بابهته 2424
جار خوێنراوهتهوه