‌هۆكارى ئامادەنەبونى رۆناڵدۆ لە یارییەكەى بریشیا ئاشكرا بوو

وێستگە سپۆرت-

هۆكارى ئامادەنەبونى كریستیانۆ رۆناڵدۆى پورتوگالى وئەستێرەى یۆڤانتۆس لە یارى یانەكەى بەرامبەر بریشیا ئاشكرا دەبێت .

ماوریسیۆ سارى راهێنەرى یۆڤانتۆس لیستى یاریزانەكانى بۆ رووبەڕووبونەوەى بریشیا لە هەفتەى 24ى خولى ئیتاڵى ئاشكرا كرد كە  بڕیارە یەك كاتژمێرى تر یارییەكە ئەنجام بدرێت و ناوى رۆناڵدۆ لە لیستەكەدا نییە .

رۆژنامەى كۆرێرى دیلا سێراى ئیتاڵى ئاماژەى بەوەكردووە كە رۆناڵدۆ داواى لە سارى كردووە لەم یاریە پشووى پێبدات تا ئەوەى تواناى جەستەى بۆ یارییەكانى داهاتوو باشتر بێت .
 


PM:04:02:16/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 2184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌