‌فەرمى.. ئەستێرەیەك گەیشتە مەدرید و وادەى ناساندنیشى ئاشكرا كرا

وێستگە سپۆرت-

رینیر خیسۆس كارڤالیۆى بەڕازیلى و یاریزانى یانەى فلامینگۆ گەیشتە ئیسپانیا و رۆژى سێشەممە یانەى ریاڵ مەدرید بە هاندەرانى دەناسێنێت . 
رۆژنامەى ماركاى ئیسپانى ئاماژە بەوە كردووە كە رۆژى شەممە رینێرى بەڕازیلى گەیشتۆتە  مەدریدى پایتەختى ئیسپانیا  و چاوەڕێش دەكرێت لە یارییەكەى سێلتافیگۆ كە ئەمشەو كاتژمێر 11 ئەنجام دەدرێت یاوەرى یانەكەى بكات .

ئەو سەرچاوەیە باس لەوەش دەكات كە رۆژى سێشەممە یانەى شاهانە ئەو یاریزانە بە دەزگاكانى راگەیاندن دەناسێنێت.

لە گواستنەوەكانى زستانەدا ریاڵ مەدرید بەرامبەر 30 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستى لەگەڵ رینێرى بەڕازیلى واژووكرد كە لە هێڵى ناوەند یارى دەكات .
 


AM:11:36:16/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 23320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌