ڤیدیۆ.. بەرشەلۆنە بە زەحمەت لە خیتافى بردەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەى بەرشەلۆنە بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك شكستى بە یانەى خیتافى هێنا .
لە یارییەكانى هەفتەى 24ى خولى یانەكانى ئیسپانیا یانەى بەرشەلۆنە لە یاریگاى كامپنۆ میواندارى یانەى خیتافى كرد .
لە تایمى یەكەمدا ولە خولەكەكانى 33 و39 گریزمان و سێرجى رۆبێرتۆ دوو گۆڵیان بۆ بەرشەلۆنە تۆماركرد وتایمى یەكەم بەو ئەنجامە كۆتاییهات.
تایمى دووم تەنها گۆڵێكى بۆ خیتافى بەخۆوە بینى كە لەخولەكى 66 ئەنخێل رۆدریگێز تۆمارى كرد .
بەو بردنەوەیە خاڵەكانى بەرشەلۆنە بووە 52 خاڵ ولە پلەى دووەمى ریزبەندى داە وخیتافیش بە 42 خاڵ لە پلەى سێەمدایە .
PM:08:03:15/02/2020
ئهم بابهته 1860
جار خوێنراوهتهوه