‌ڤیدیۆ.. میلان و یۆڤانتۆس بەرامبەربوون

وێستگە سپۆرت-

هەردوو یانەى میلان و یۆڤانتۆس یارى چونى قۆناغى نیوەى كۆتایی جامى ئیتاڵیایان بە یەكسانى كۆتایی پێهێنا بە گۆڵێك بۆ هەر لایەك.

لە قۆناغى نیوەى كۆتایی جامى ئیتاڵیا یانەى میلان لە یاریگاى خۆى میواندارى یانەى یۆڤانتۆسى كرد . 

تایمى یەكەمى یارییەكە بێ گۆڵ كۆتاییهات ، لە تایمى  دووەمدا و لە خولەكى 61 ریبیچ گۆڵێكى بۆ میلان تۆماركرد  و لە خولەكەكانى كۆتایی یارییەكەشدا داوەر لێدانێكى سزاى بۆ یۆڤانتۆس هەژماركرد و كریستیانۆ رۆناڵدۆ بە سەركەوتووى گۆڵى بەرامبەرى یانەكەى پێ تۆماركردەوە .

جێگەى ئاماژەیە یارى گەڕانەوە لە یاریگاى یۆڤانتۆس ولە چوارى مانگى داهاتوو ئەنجام دەدرێت.
 


AM:12:57:14/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 2748 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌