‌بارتۆمیۆ پەیوەندیەكى لەگەڵ دیمبیلى ئەنجامداوە و ئەوەى بە خەیاڵتاندا نایەت ئەوەى پێوتووە

وێستگە سپۆرت-

جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆى سەرۆكى یانەى بەرشەلۆنە پەویەندییەكى تەلەفونى لەگەڵ عوسمان دیمبیلى فەڕەنسى وئەستێرەى یانەكەى ئەنجامداوەو پێی وتووە لە پلانەكانماندایت بۆ وەرزى داهاتوو . 

دیمبیلى بەهۆى نەشتەرگەرى لە رانى راستیدا ماوەى شەش مانگ لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە .

رۆژنامەى لیكیبى فەڕەنسى ئاشكراى كردووە كە لە پەیوەندییەكى تەلەفونیدا بارتۆمیۆى سەرۆكى یانەكە بە دیمبلى راگەیاندووە كە یەكێكە لە یاریزانە گرنگەكانى تیپەكەیان و بۆ وەرزى داهاتوو لەپلانەكانیاندا دەبێت .

ئەم هەواڵەش دوور لە چاوەڕواننەیەكانى هاندەرانى یانە كەتەلۆنییەكەیە چونكە ئەو یاریزانە بەهۆى زۆرى پێكانەكانیەوە نەیتوانیوە خزمەت بە یانەكەى بكات . 

  


AM:11:00:13/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 27580 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری