‌رۆژنامەى ماركا هەواڵێكى خۆش دەداتە ریاڵ مەدرید پێش یارى دێربى

وێستگە سپۆرت-

رۆژنامەى ماركاى ئیسپانى و نزیكى یانەى ریاڵ مەدرید جەختدەكاتەوە كە جواو فلێكسى پورتوگالى وئەستێرەى ئەتلەتیكۆ مەدرید بەهۆى پێكانەوە لە دێربى مەدرید بەشدارى ناكات .

لە بەیاننامەیەكى فەرمیدا یانەى ئەتلەتیكۆ مەدرید ئاشكراى كردووە كە فلێكس لە یارى یانەكەیان بەرامبەر یانەى لیگانێس دووچارى پێكان هاتووە لە قاچى راستیدا  بەلآم بە تەواوى ماوەى دووركەوتنەوەیان لە یاریگاكان ئاشكرا نەكردووە .

لاى خۆیەوە رۆژنامەى ماركاى نزیكى یانەى شاهانە باس لەوەدەكات كە بەهۆى ئەو پێكانەوە فلێكس ناتوانێت ئامادەی یاریكردن بێت بەرامبەر ریاڵ مەدرید كە شەممەى داهاتوو بەڕێوەدەچێت .


PM:05:03:29/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 14328 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌