‌فەرمى.. مۆرینۆ ئەستێرەیەكى گرنگى گواستەوە ریزەكانى

وێستگە سپۆرت-

یانەى تۆتنهامى ئینگلیزى بەسەركردایەتى مۆرینۆى راهێنەرى یانەكە گرێبەستى لەگەڵ ستیڤن بیرگوینى هێرشبەرى لاوى یانەى ئایندهۆڤنى هۆڵندى واژووكرد .

لە بەیاننامەیەكى فەریدا یانەى تۆتنهام ئاشكراى كردووە كە توانیمان گرێبەست لەگەڵ بیرگوینى ئەستێرە و هێرشبەرى لاوى ئایندهۆڤن واژووبكەین .

لە بەیاننامەكەدا یانەى تۆتنهام ئاشكراشى كردووە كە بۆ ماوەى پێنج وەرز و تا 2025 گرێبەستیان لەگەڵ ئەو هێرشبەرە لاوە واژووكردووە بەرامبەر 30 ملیۆن یۆرۆ و بە موچەى سالآنەى سێ ملیۆن و50 هەزار یۆرۆ.

 بیرگوین لەگەڵ ئایندهۆڤن 149 یاریدا 31 گۆڵى تۆماركردووە و41 گۆڵیشى بۆ هاوڕێكانى  دروستكردووە .
  


PM:02:14:29/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 4792 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری