‌دواى شكستى گرێبەستى مۆرینۆ بەرشەلۆنە بابەتى گواستنەوەى هێرشبەرێكى تر یەكلایی دەكاتەوە

وێستگە سپۆرت-

پاش ئەوەى یانەى بەرشەلۆنە شكستى هێنا لە گواستنەوەى رۆدریگۆ مۆرینۆ ، یانەكە بابەتى گواستنەوەى دۆشان تادێچى هێرشبەرى یانەى ئەیاكسیش یەكلایی دەكاتەوە .

شەوى رابردوو زۆرێك لە سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوە كرد كە هەردوو یانەى بەرشەلۆنە و ڤالێنسیا لەسەر گرێبەستى رۆدریگۆ مۆرینۆ نەگەیشتونەتە رێكەوتن ، دواتر جیانلوكا دی ماریزیۆى رۆژنامەنوسى بەناوبانگ جەختیكردەوە كە یانە كەتەلۆنیەكە گرێبەست لەگەڵ دۆشان تادێچى هێرشبەرى یانەى ئەیاكس واژوو دەكات .

بەلآم ئەمڕۆ رۆژنامەى مۆندۆ دیپۆرتیڤۆى نزیكى یانەى بەرشەلۆنە جەختیكردۆتەوە كە بەرپرسانى یان كەتەلۆنییەكە هیچ گرنگیان بە گواستنەوەى تادێچ نەداوەو گرێبەستى لەگەڵ واژوو ناكەن
  


AM:10:59:29/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 16712 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌