‌كەسێكی گرنگ گەیشتە یاریگای كامپنۆ

وێستگە سپۆرت-

خۆرخێ میندێزی بریكاری رۆدریگۆ مۆرینۆی هێرشبەری یانەی ڤالێنسیا گەیشتە یاریگای كامپنۆ بۆ گفتووگۆكردن لەگەڵ بەرپرسانی یانە كەتەلۆنییەكە.

ئێزگەی كادینا كوبی ئیسپانی جەختدەكاتەوە كە خۆرخێ میندیز بینراوە لە شوێنی پارككردنی ئوتوبیلەكانی یاریگای كامپنۆ و ئوتۆمبیلەكەی لەوێ پارك كردووە ئەمەش لە پێناو گفتووگۆكردن لەگەڵ بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە بۆ گواستنەوەی رۆدریگۆ مۆرینۆی هێرشبەری ڤالێنیسیابۆ یانە كەتەلۆنییەكە  .

ئەو ئێزگەیە باس لەوە دەكات كە پەیوەندییەكی توندوتۆڵ لە نێوان بەرپرسانی هەردوو یانە هەیە وئەمەش وا دەكات كە چەند كاتژمێكی دیكە ئەو گرێبەستە یەكلایی ببێتەوە 


PM:10:34:28/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 11912 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌