‌وێنە.. زیدان لیستی یاریزانەكانی بۆ یارییەكەی ریاڵ زاراگۆزا ئاشكرا كرد و هەواڵێكی خۆشی راگەیاند

وێستگە سپۆرت-

زەینەدین زیدانی فەڕەنسی و ریاڵ مەدرید لیستی یاریزانەكانی بۆ رووبەڕووبونەوەی یانەی ریاڵ زاراگۆزا لە قۆناغی 16ی جامی شای ئیسپانیا راگەیاند .

بڕیارە سبەی شەو كاتژمێر 11 بە كاتی هەرێمی كوردستان یانەی ریاڵ مەدرید لە قۆناغی 16ی جامی شا رووبەڕووی ریاڵ زاراگۆزا دەبێتەوە . 

بەهۆی پێكانەوە هەریەكە لە هازارد و گاریس بێڵ و ئەسینسیۆ و ماریانۆ دیاز یاری ناكەن و هاوكات بە هۆكاری هونەریش كاسمیرۆ لە لیستەكەدا نییە لەگەڵ میلیتاو .

ئەوەی جێگەی خۆشحاڵیە بۆ هاندەران گەڕانەوەی ڤینیسۆس جۆنیۆرە بۆ لیستەكە و هاوكات كارفاخالیش گەڕاوەتەوە پاش ئەوەی لە یاری پێشوو بەهۆی زۆری كارتە زەردەكانییەوە نەیتوانی یاری بكات .


PM:08:25:28/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 12764 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌