كیكی سیتین دانی بە شتێكی گرنگدا نا
وێستگە سپۆرت-
كیكی سیتینی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە دان بەوەدا دەنێت كە بەرامبەر یانەی ڤالێنسیا چەند هەڵەیەكی هونەری ئەنجامداوە بۆیە شكستیان هێناوە .
لە یاری یانەكەی بەرامبەر یانەی ڤالێنسیا كیكی سیتین بە سێ یاریزانی بەرگریكار و پێنج یاریزانی هێڵی ناوەند یاری كرد.
رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی ئاماژەی بەوە كردووە كە كیكی سیتین بە نزیكەكانی خۆی راگەیاندووە كە هەڵەی كردووە كە بە سێ بەرگریكار و پێنج یاریزانی ناوەند یاری كردووە وهەر ئەمەش هۆكاری شكستەكەیان بووە .
رۆژنامەكە باس لەوەش دەكات كە سیتین بۆ ئەوە بەم شێوەیە یاری كردووە كە زیاتر تۆپ لای تیپەكەی بێت ، بەڵام هێڵی بەرگری لەو یارییەدا كێشەی دروستكردووە لە كاتی لەدەستدانی تۆپدا .
PM:03:13:28/01/2020
ئهم بابهته 4768
جار خوێنراوهتهوه