‌بەرگریكارێكی بەرشەلۆنە دەبێتە قوربانی هاتنی هێرشبەرێك

وێستگە سپۆرت-

رۆژنامەیەكی نزیكی یانەی بەرشەلۆنە جەختدەكاتەوە كە بەرپرسانی یانە كەتەلۆنییەكە  موسا واجی بەرگریكاری یانەكەیان دەكەنە نێو گرێبەستی گواستنەوەی رۆدریگۆ مۆرینۆی هێرشبەری یانەی ڤالێنسیا . 

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی نزیكی یانەی بەرشەلۆنە ئاماژەی بەوە كردووە لە پێناو رازیكردنی بەرپرسانی یانەی ڤالێنسیا بۆ گواستنەوە مۆرینۆی هێرشبەری ئەو یانەیە ، بەرپرسانی بەرشەلۆنە ئامادەن موسا واجی بەرگریكاری یانەكەیان بدەنە ڤالێنسیا . 

بەرشەلۆنە لە ئێستادا بە دوای هێرشبەرێكدا دەگەرێت تا ئەوەی جێگەكەی سوارێز پڕبكاتەوە كە نزیكەی چوار مانگ بەهۆی پێكانەوە دووركەوتۆتەوە . 


PM:02:29:28/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 19828 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌