‌زەبرێكی توند بەر زیدان دەكەوێت

وێستگە سپۆرت-

زەینەدین زیدانی فەڕەنسی وراهێنەری یانەی ریاڵ مەردید زە برێكی توندی بەردەكەوێت و ئەستێرەیەكی تری دووچاری پێكان دەبێت  

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاماژەی بەوە كردووە كە بە ئەگەرێكی زۆر رۆدریگۆ گۆسی ئەستێرەی لاوی هێڵی پێشەوەی یانەكە بەرامبەر یانەی ریاڵ زاۆراگۆزا لە قۆناغی 16ی جامی شای ئیسپانیا  ناتوانێت یاری بكات .

مۆندۆ ئاماژە بەوەش دەكات  كە لە كۆتای یاری یانەكەیدا بەرامبەر بەلەدوەلید كە یانەی شاهانە بە گۆڵێكی بێ وەڵام سەركەوتنی تۆماركرد  رۆدریگۆ هەستی بە ئازار كردووە لە ماسولەكەكانیدا وهەر ئەمەش ناچاری كرد كە داوا لە زیدان بكات گۆڕانكاری پێبكات لەو یارییەدا ولوكا یۆڤیج شوێنەكەی پڕكردەوە . 

مۆندۆ لە كۆتایشدا باسی ئەوەی كردووە كە لە چەند كاتژمێری داهاتوودا ماوەی دووركەوتنەوەی رۆدریگۆ ئاشكرا دەكرێت و ئەگەری هەیە بۆ دوو یاری داهاتوو بەرامبەر ریاڵ زاراگۆزا لە جامی و ئەتلەتیكۆ مەدرید لە خولی ئیسپانی نەتوانێت ئامادە بێت .

بەمەش زیدان رووبەرووی ئاستەنگی زۆر دەبێتەوە چونكە گاریس بێڵ و هازاردیش لە پێكان چاك نەبونەتەوە .


AM:10:17:28/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 22864 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌