‌بە ئەگەرێكی زۆر ئەمڕۆ ئەم هێرشبەرە دەبێتە جیگرەوەی سوارێز

وێستگە سپۆرت-

بە ئەگەریكی زۆر ئەمڕۆ یانەی بەرشەلۆنە گرێبەست لەگەڵ رۆدریگۆ مۆرینۆی هێرشبەری یانەی ڤالێنسیا واژوو دەكات .

رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی ئاماژەی بەوە كردووە كە یانەی بەرشەلۆنە چاوەڕێی وەڵامی یانەی ڤالێنسیایە بۆ گواستنەوەی مۆرینۆ وبە ئەگەرێكی زۆر ئەمڕۆ یانە كەتەلۆنییەكە گرێبەست لەگەڵ ئەو هێرشبەرە واژوو دەكات .

بەهۆی پێكانی سوارێز و دووركەوتنەوەی بۆ نزیكەی چوار مانگ لە ئێستادا بەرپرسانی یانەكە بە دوای شوێنگرەوەیەك دەگەڕێن ونزیكترین هێرشبەریش مۆرینۆیە.


AM:11:47:27/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 30860 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌