زیدان ناسر خلێفی شۆك دەكات
وێستگە سپۆرت-
زیدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید رەتیدەكاتەوە لە گواستنەوەكانی ئەم زستانەدا دەستبەرداری لوكا یۆڤیجی سڕبی بن بۆ یانەی پاریس سانجێرمان .
لە ماوەی رابردوودا چەندین سەرچاوە ئاماژەیان بەوە كرد كە یانەی پاریس سانجێرمان لە هەوڵدایە بۆ گواستنەوەی یۆڤیج بۆ شوێنگرەوەی كاڤانی كە نزیكە لە جێهشتنی یانەكە .
لەو بارەیەوە پێگەی لی 10 سپۆرتی فەڕەنسی ئاماژەی بەوە كردووە كە زیدانی راهێنەری یانەی شاهانە بە هەموو شێوەیەك رۆشتنی ئەو یاریزانەی لە یانەكەیدا رەتكردۆتەوە ودەستبەرداری نابێت بۆ ناسر خلێفی و یانەی پاریس سانجێرمان .
لەوەتەی هاتۆتە یانەی ریاڵ مەدرید یۆڤیج وەكو پێویست پشت بە تواناكانی نەبەستراوەو ئەمش وای كردووە یانەكانی ئەوروپا هەوڵی گواستنەوەی بدەن .
AM:11:11:27/01/2020
ئهم بابهته 36144
جار خوێنراوهتهوه