ئاگاداری پۆستەكەی رۆناڵدۆ و مێسین لە ئینستاگرام
وێستگە سپۆرت-
هەریەكە لە كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆس و مێسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە بەهۆی كۆچی دوای كوبی براینتەوە پەیامێكی سەرەخۆشیان لە ئینستاگرام بڵاو كردەوە .
لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام رۆناڵدۆ وتی: بە بیستنی هەواڵی مردنی براینت و كچەكەی زۆر نیگەران بوین .
رۆناڵدۆ دەشنوسێت: كوبی ئەستێرەیەكی بێ وێنە بوو ، سەرەخۆشی لە خانەوادە و لە تەواوی هاوڕێیان و دۆستانی دەكەم.
لای خۆشیەوە مێسی دەنوسێت : كوبی ئەستێرەیەك بوو لە وێنەی كەم بوو ، بلیمەت بوو لە تۆی باسكە.
مێسی دەشڵێت: هیچ وتەیەكی ترم نییە و تەنها سەرەخۆشی لە خێزانەكەی دەكەم .
AM:10:06:27/01/2020
ئهم بابهته 4896
جار خوێنراوهتهوه