‌ڤیدیۆ.. ریاڵ مەدرید بە زەحمەت لە بەلەدوەلیدی بردەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەی ریاڵ مەدرید بە زەحمەت و بە تاكە گۆڵێك شكستی بە یانەی بەلەوەلید هێنا و چووە پێشەنگی ریزبەندی .

لە هەفتەی 21ی لا لیگا یانەی ریاڵ مەدرید بووە میوانی بەلەدوەلید و یاریەكە بە تاكە گۆڵێك لە سودی یانەی شاهانە كۆتاییهات . 

تاكە گۆڵەكەی ریاڵ مەدرید ناچۆ لە خولەكی 78 تۆماری كرد .

بەو بردنەوەیە خاڵەكانی ریاڵ مەدرید بووە 46 خاڵ و بە سێ خاڵ پێش بەرشەلۆنە كەوت .


AM:12:52:27/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 3296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری